لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست مالپهری كوردستان تیڤى كهوتووه ، بهڕێوهبهرایهتى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایدهگهێنێت ، شەوی 18-11-2018 ، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شار بەهەماهەنگی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان ، دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە هەستابوون بە ساختەكردنی تۆماری زەوی و زار و فرۆشتنەوەی زەویەكە بە هاوڵاتیان .
دوای ئەوەی هێزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شار زانیارییان دەستكەوت لەسە دوو تۆمەتبار كە هەستاون بە ساختەكردنی تۆماری زەوی و زار و فرۆشتنەوەی زەویەكە بە هاوڵاتیان لەسنوری گەڕەكی هەواری شار لەشاری سلێمانی ، دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس لیژنەیەكیان پێكهێناو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا ئەمشەو هەردوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن .
پۆلیس ڕاشیدهگهێنێت هەریەك لە تۆمەتباران (ع ، ر ، ح دانیشتوی شاری كەركوك و ك ، ع ، ش دانیشتوی شاری هەولێر ) بە فەرمانی دادوەرو بە پێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و ڕەنگە فەرمانی دەستگیركردن بۆ كەسانی دیكەش دەربچێت كە دەستیان هەیە لەم تاوانەدا .
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.