Erbil 16°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 14:58

پۆلیسی به‌سره‌: %80 ماددە هۆشبەرەکان لە ئێرانه‌وه‌ هاورده‌ى عێراق کراوه‌

%20یشى له‌ رێگه‌ى كوه‌یته‌وه‌
کوردستان TV
100%

به‌ڕێوبه‌رى پۆلیسى به‌سره‌، رایگه‌یاند، له‌ %80ى مادده‌ى هۆشبه‌رى پارێزگاكه‌ له‌ سنوورى ئێرانه‌وه‌ هاورده‌ى عێراق كراوه‌ و له‌ %20یشى له‌ رێگه‌ى كوه‌یته‌وه‌ هاتووه‌ته‌ به‌سره‌.

فەریق رەشید فلەیح، فەرماندەی پۆلیسی بەسرە ئاشكرایكرد، لە 80%ی ماددە هۆشبەرەكان لە رێگەی ئێرانەوە، دەهێندرێنە بەسڕە.

رەشید فلەیح لە لێدوانێكدا رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند: لە 80%ی ماددە هۆشبەرەكان لە رێگەی ئێرانەوە دەهێندرێنە پارێزگای بەسرە و لە 20%كەی دیكەشی لە رێگەی سنوری وڵاتانی ترەوە دەهێندرێنە پارێزگاكە.

فەرماندەی پۆلیسی بەسرە ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە هێزە هاوبەشەكان بە ئامانجی رێگریكردن لە بازرگانیكردن بەماددە هۆشبەرەكان، ئۆپەراسیۆنێكی بەرفراوان بە درێژایی سنووری عیراق لەگەڵ ئێراندا، ئەنجام دەدەن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.