به‌شی چاودێری له زانكۆی ئۆكسفۆردی به‌ریتانی كه ساڵانه وشه‌یه‌ك وه‌ك پربه‌كارهێنه‌رترین وشه‌ی ساڵ دیاریده‌كات ، بۆ ئه‌مساڵ وشه‌ی " ژه‌هراویكردنی " وه‌ك پربه‌كارهێنه‌رترین وشه بۆ ساڵی 2018 ده‌ستنیشان كرد .
وشه‌ی " ژه‌هراویكردن " intoxication " وشەکە جگە لە مانا فەرهەنگی و ئەدەبییەکەی زیاتر بۆ مانای ژەهراویکردنی فکری بەکارهێنراوە لەمساڵدا، دەشڵێن "مەبەست لێی بەلاڕێدابردنی خەڵکی و بڵاوکردنەوەی ناڕاستی سیاسیی وڵاتان بووە لەسەرانسەری جیهاندا .
به‌شی چاودێری له زانكۆی ئۆكسفۆرد له راپۆرتێكدا ئاشكرایكردووه كه وشەکە لە راپۆرتی سەنتەرە پزیشکییەکانیشدا زۆر دووبارە بووەتەوە ، تیایدا هاتووە لە زۆربەی سەنتەرە دەروونییەکاندا ئاماژە بەژەهراویکردنی دەروونی دراوە .
جێی باسه ساڵی 2017 وشه‌ی " گەنجە لەرزە youth-quake " بە پڕ بەکارهێنەرترین وشە ده‌ستنیشانكرا کە لێکدراوی هەردوو وشەی youth "گەنج " و earhquake "بومەلەرزە " بوو، مەبەست لێی هەموو ئەوگۆڕانکارییە سیاسیە جیهانیانە بوو کە بەهۆی خۆپیشاندان و ناڕەزایی گەنجانەوە دێنە ئاراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.