Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 09:06

رۆژی جیهانی قوربانیانی رووداوەکانی هاتووچۆ به‌رزراگیرا

ئەمڕۆ 18-11 رۆژی جیهانی قوربانیانی رووداوەکانی هاتووچۆیە
کوردستان TV
#7
100%


لە رۆژی جیهانی قوربانیانی رووداوەکانی هاتووچۆ لە هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی چەند چالاکییەک بەڕێوەدەچێت و بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانیش لەژێر درووشمی (بەرەو گەشەپێدانی سیستەمی هاتووچۆ) دیدارێکی سازکرد.

رێكخستنی ئەم دیدارە لە رۆژی جیهانی هاتوچۆ و لە رۆژی كۆتایی هەڵمەتێكی یەك مانگەی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆیە بۆ هۆشیاركردنەوەی هەموولایەك لە رووداوەكان و سەرپێچییەكانی هاتوچۆ و رووداوەكان، لەم دیدارەشدا پانێڵێك و دیدرێك ئامادە كراوە و لە كۆتایدا كۆمەڵێك راسپاردە بۆ وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بەرز دەكرێتەوە لە پێناو دیاریكردن و كەمكردنەوەی رێژەی قوربانییەكانی هاتوچۆ.

کاروان محەممەد، گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی، لەبارەی کاریگەری هەڵمەتەکانی هۆشیارکردنەوە لەسەر رووداوەکانی هاتووچۆ راگەیاند: لەژێر درووشمی (ئامانجمان سزادانتان نییە، پەرۆشی سەلامەتیتانین) هەڵمەتێکی هۆشیارییمان بۆ ماوەی یەک مانگ راگەیاند، ئەمڕۆش 18-11 کە رۆژی جیهانی قوربانیانی رووداوەکانی هاتووچۆیە رۆژی کۆتایی هەڵمەتەکەمانە.

كاروان محەمەد گوتی: لە هەرێمی كوردستان ساڵانە زیاتر لە هەزار كەس بە هۆی رووداوەكانی هاتوچۆ دەبنە قوربانی و دە هەزار كەسی تریش بریندار دەبن، لەو رێژەیەش تەنها لە ساڵی 2017 لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی 218 كەس بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە كە بەشێكیان منداڵ بوون".

لە دیدارەكەدا گوتار و پانێڵ و بابەتی تایبەت بەم رۆژە و چەند چالاكییەكی تری تایبەت بەو یادە پێشكەش كران.

هاتوچۆی سلێمانی داوا لە دەکات پابەند بن بە یاساو ڕێساکانی هاتوچۆوە و گیانی خۆیان و ئەوانی تریش لە ڕووداوەکان بپارێزن.

لە هەولێریش چەند چالاکییەک بەبۆنەی رۆژی جیهانی قوربانیانی رووداوەکانی هاتووچۆ، بەڕێوەدەچێت، فازڵ حاجی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، لە لێدوانێکدا  راگەیاند:  ئێمە ساڵانە لەو رۆژەدا چەندین چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام دەدەین، ئەمڕۆش لەو ساڵڕۆژەدا لە پلانماندایە سەردانی کۆمەڵگایەکی فێرکردن بکەین و چەند وانەیەکی رێنمایی هاتووچۆمان هەیە.

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، دەڵێت: "ئێمە هەمیشە بە هاووڵاتیان دەڵێین کاتێک پابەندی یاساو رێنماییەکانی هاتووچۆ دەبن، ئەو ژمارانەی کە باس دەکرێن لەبارەی قوربانییەکان، کەمدەبێتەوە، بەڵام کاتێک پابەندبوون نامێنێت، ژمارەی قوربانیانی رووداوەکانی هاتووچۆ بەداخەوە رۆژبەڕۆژ روو لە زیادبوون دەکات.

هه‌ر د چارچووڤا رۆژا جیهانی یا قوربانی یێن هاتنوچونێ ل باژێرێ ئاكرێ هه‌وه‌كه‌ به‌رفره‌هـ ژبۆ هوشیاركرنا وه‌لاتی و شۆفێران هات سازكرن، د وێ ده‌ربارێ ده‌ ژی موقه‌ده‌م كاروان زیوه‌ر به‌رپرسێ راگه‌هاندنا هاتنوچونا ئاكرێ راگه‌هاند، هه‌و ژبۆ مه‌ره‌ما كێمكرنا قوربانی و زیانێن بوویه‌رێن هاتنوچونێ یه‌.

ڕۆژی 18ی نۆڤەمبەری هەموو ساڵێک لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دەستنیشانکراوە بە ڕۆژی جیهانیی قوربانیانی هاتوچۆ و لە زۆرێک لە وڵاتاندا ئەو یادە بە چەندین چالاکی جۆراوجۆر دەکرێتەوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.