ھەوڵەكانی نوێنەرانی كورد لە بەغدا بۆ زیادكردنی بەشەبودجەی ھەرێمی كوردستان لەناو پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراقدا بەردەوامن و، سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی رایگهیاند: لە رۆژانی داھاتوودا شاندێكی باڵای ھەرێمی كوردستان بۆ گەییشتن بە ڕێككەوتن، دەگاتە بەغدا.
دكتۆر ڤیان سەبری، سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووه: لەسەر ئاستی جیاواز ھەرێمی كوردستان و بەغدا لە ھەوڵدان بۆ گەییشتن بە رێككەوتن لەبارەی چەند پرسێكی گرینگەوە، لەوانەیش بابەتی نەوت و بودجەی گشتیی عێراق، پێشترششاندێك بۆ دانوستان لە ھەرێمی كوردستانەوە سەردانی بەغدای كردبوو و تا ئێستایش دانوستانەكان بەردەوامن بۆ بەرزكردنەوەی پشكی ھەرێمی كوردستان لەناو بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2019، ئێمەیش مكوڕین لەسەر داواكاریی خۆمان.
ئاماژەی بهوهشدا لیژنەیەك ھەیە لە نێوان پەرلەمان و حكومەتدا و دكتۆر فوئاد حسێن سەرۆكایەتیی دەكات، ئێمە وەك فڕاكسیۆنە كوردستانییەكان داواكاریی خۆمان ئاڕاستەی لیژنەكە كردووە، تا داواكاریی ئێمە لەناو بودجەدا جێگیر بكرێت، داواكاریی ئێمەیش یاسایی و دەستوورییە، چونكە دەمانەوێ پشكی ھەرێمی كوردستان زیاد بكرێت و بودجەیەك بۆ ھێزی پێشمەرگەیش دابین بكرێت.
له كۆتایی ئهم ههفتهیه شاندهكهی ههرێم سهردانی بهغدا دهكهن و پرسی بودجهو نهوت و كهركوك و مهلهفه ههڵواسراوهكانی نێوان ههردوولا تاووتوێ دهكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.