Erbil 7°C شەممە 11 کانوونی دووەم 08:55

نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ شاندێکی پزیشکانی خۆبه‌خشی ئه‌مه‌ریکی کۆده‌بێته‌وه‌

ژماره‌یه‌ك پزیشكی پسپۆڕ له‌ كه‌مپه‌كان خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن
کوردستان TV
#7
100%

شاندێكی ڕێكخراوی GSMSGى ئه‌مه‌ریكیی خۆبه‌ش كه‌ له‌ ژماره‌یه‌ك پزیشكی پسپۆڕ و نه‌شته‌رگه‌ر پێكهاتبوو و هه‌فته‌یه‌كه‌ له‌ كه‌مپه‌كانی ئاواره‌ و په‌نابه‌ران خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 18/11/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ شاندێكی ڕێكخراوی GSMSGى ئه‌مه‌ریكیی خۆبه‌ش كرد كه‌ له‌ ژماره‌یه‌ك پزیشكی پسپۆڕ و نه‌شته‌رگه‌ر پێكهاتبوو و هه‌فته‌یه‌كه‌ له‌ كه‌مپه‌كانی ئاواره‌ و په‌نابه‌ران خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.

شاندی میوان پوخته‌یه‌كی كار و پرۆژه‌كه‌یان له‌ هه‌رێمی كوردستان خسته‌ ڕوو و ڕۆڵى خه‌ڵكى كوردستانیان له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش و حه‌واندنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره‌ و په‌نابه‌ران و ئارامی و پێكه‌وه‌ژیان به‌ جێگه‌ی ڕێز و پێزانین قبووڵ كرد، بۆیه‌ به ‌باشیان زانیوه‌ بێن له‌ بواری پزیشكیدا خزمه‌ت پێشكه‌ش بكه‌ن.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی وێراى ده‌ستخۆشى بۆ كارى مرۆییان، سوپاسی كردن و هیوای خواست له‌ كاره‌كانیان به‌رده‌وام بن و پشتگیریى حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ پرۆژه‌كانیان دووپات كرده‌وه.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.