سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی شاری به‌سڕه رایگه‌یاندووه كه ئێواره‌ی دوێنێ شێخ ویسام غه‌ڕاوی یه‌كێك له دیارترین رێكخه‌ری خۆپیشاندانه‌كانی شاری به‌سڕه له ناوه‌ڕاستی شاره‌كه تیرۆركراوه.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان ده‌شڵێن: چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو ده‌ستڕێژی فیشهكییان له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له ناوبراو كردووه‌و بۆته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی، دوای رووداوه‌كه‌ش ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی عه‌سكه‌ری له پارێزگای به‌سڕه كراوه.
شایانی باسه غه‌ڕاوی یه‌كێك بووه له رێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كانی پارێزگای به‌سره كه داوای ره‌خساندنی هه‌لی كاری زیاتر‌و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵییان له پارێزگاكه‌دا ده‌كرد.
ئاماده‌كردنی / رزگار
سه‌رچاوه/ئاژانسی نون –ی هه‌واڵی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.