لهراگهیاندراوێكدا كه‌له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك ڕایگه‌یاندووه ، سیروان سالح به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی گه‌رمیان دره‌نگانى ئێواره‌ى ڕۆژى شه‌ممه دوو بومه‌له‌رزه‌ی یه‌ك له‌دوای یه‌ك كه ته‌نیا 4 خوله‌كیان به‌ین بوو، قه‌زای كه‌لار و ده‌وروبه‌ری هه‌ژاند.
ڕاشیده‌گه‌ێنێت یه‌كه‌م بومه‌له‌رزه كاتژمێر 6:41 خوله‌كی ئێواره به گوڕی 2.9 پله به‌گوێره‌ی پێوه‌ری رێخته‌ر به قووڵایی 18 كیلۆمه‌تر له‌ژێر زه‌وی ناوچه‌كه‌ی هه‌ژاند، دووه‌م بومه‌له‌رزه‌ش ته‌نیا دوای 4 خولهك له بومه‌له‌رزه‌ی یه‌كه‌م كاتژمێر 6:45 خولهك به گوڕی 3.3 پله به‌گوێره‌ی پێوه‌ری رێخته‌ر له قووڵایی 15 كیلۆمه‌تر ناوچه‌كه‌ی گرته‌وه".
سیروان سالح ڕاشیگه‌یاندووه چه‌قی بومه‌له‌رزه‌كه له نزیك گوندی كانی ماسی له دووری 12 كیلۆمه‌تر له باشووری كه‌لاره‌وه بوو.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.