وه‌زیری شاره‌وانی بڕیاریدا كه ئه‌و هه‌شت هه‌زار یه‌كه‌ى زه‌ویان دابه‌شكراوه بۆ خانوو له‌مه‌وبه‌دواوه خزمه‌تگوزاری بۆ زه‌وییه‌كانى كه‌رتی هه‌شتی حه‌سارۆك دابین ده‌كرێت .
سامان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت: دوای ئه‌وه‌ی هاووڵاتیانی كه‌رتی هه‌شتی حه‌سارۆك داواكارییان پێشكه‌ش كرد، كه رێگه‌یان پێبدرێت خانووه‌كانیان له‌و كه‌رته دروستبكه‌ن، وه‌زیری شاره‌وانی بڕیاریدا كه ئه‌و هه‌شت هه‌زار یه‌كه‌ى زه‌ویان پێداروه خانووه‌كانیان دروست بكه‌ن .
سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر گوتیشی: بڕیاردراوه خزمه‌تگوزاریی بۆ زه‌وییه‌كانى كه‌رتی هه‌شتی حه‌سارۆك ببرێت، تا هاووڵاتیان بتوانن ده‌ست به‌دروستكردنی خانووه‌كانیان بكه‌ن.
به پێی بڕیاره‌كه‌ش نابێت زه‌وییه‌كانیان دوو خانووی له‌سه‌ر دروست بكرێت و ده‌بێت هه‌مووی یه‌ك خانووی له‌سه‌ر بكرێت، هه‌ر پارچه زه‌ویه‌ك له 250 مه‌تر پێكهاتووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: له‌سه‌ر داهاتی شاره‌وانی خزمه‌تگوزاری بۆ كه‌رتی هه‌شتی حه‌سارۆك ببرێت، چونكه مافی خۆیانه و له دوای دوانزه ساڵ به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری له‌و كه‌رته رێگه نه‌درا خانوو دروست بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.