Erbil 12°C شەممە 11 کانوونی دووەم 11:51

هیزه‌ر ناوێرت: ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی که‌رکووک پێشهاتێکی ئه‌رێنییه‌

نەوتی کەرکووک لەڕێگەی بۆڕی هەرێمی کوردستان ڕەوانەی دەرەوە دەکرێت
کوردستان TV
#7
100%


وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هیزه‌ر ناوێرت رایگه‌یاند، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركووك پێشهاتێكی ئه‌رێنییه‌.

هیزه‌ر ناوێرت گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌پێگه‌ی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر نووسیویه‌تی، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركووك، پێشهاتێكی ئه‌رێنییه‌ له‌به‌رانبه‌ر هه‌وڵه‌كانمان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێراندا.

ده‌ستخۆشی له‌ هه‌وڵه‌ چڕ و پڕه‌كانی حكوومه‌تی ناوه‌ندیی عێراق، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا ده‌كه‌ین له‌ به‌غدا.

پێشبینی ده‌كرێت له‌ئه‌نجامی هه‌نگاوی دووه‌می سزاكانی سه‌ر ئێراندا كه‌ 5ی تشرینی دووه‌م له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ به‌سه‌ریدا سه‌پێنرا، هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاوی ئێران بۆ ملیۆنێك به‌رمیلی رۆژانه‌ دابه‌زێت كه‌ زیاتربوو له‌ دوو ملیۆن به‌رمیل.

راگه‌یه‌نراوه‌ كه‌ حكوومه‌تی واشنتۆن ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركووك به‌ جێگره‌وه‌ی ئه‌و كورتهێنانه‌ ده‌زانێت، كه‌به‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاوی ئێرانه‌وه‌ دروست ده‌بێت.

عاسم جیهاد، گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق راگەیاند: لە رۆژی هەینییەوە (16-11-2018) نەوتی کەرکووک لەڕێگەی بۆڕی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕەوانەی دەرەوە دەکرێت، سەرەتاش رۆژانە لەنێوان 50 بۆ 100 هەزار بەرمیل هەناردە دەکرێت.


سه‌رچاوه‌: ئه‌نادۆڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.