كه‌مێك پێش ئێستا شاندی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌شاری سلێمانى سه‌ردانى باره‌گای سه‌ره‌كى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانی كرد
په‌یامنێری كوردستان تیڤى ڕایگه‌یاند كۆبوونه‌وه‌ى نێوان پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆران ده‌ستی پێكرد
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ سه‌ردانى لایه‌نه‌كان ده‌كات ، پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ش سه‌ردانى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستانى كرد و ئێستاش له‌گه‌ل َ به‌رپرسانى گۆڕان بۆ گفت‌و گۆكردن له‌سه‌ر پیكهێنانى كابینه‌ى داهاتوو له‌كۆبوونه‌وه‌دایه
شانده‌كه‌ى پارتى كه‌ئه‌مرۆ سه‌ردانى لایه‌نى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕ‌انى كردووه پێكهاتووه له د.جه‌عفه‌ر ئیمینكى ، مه‌حمود محه‌مه‌د ، ئازاد به‌رواری ، هێمن هه‌ورامی ، ئومێد سالح
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.