Erbil 15°C شەممە 11 کانوونی دووەم 14:56

ئه‌مرۆ پارتى سه‌ردانى یه‌کێتی و گۆڕان ده‌کات

ده‌ستپێكى گفتوگۆ بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێم
کوردستان TV
100%


ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 17 ى 11 ى 2018 ، شاندێكى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌شاری سلێمانى سه‌ردانى هه‌ریه‌ك له‌یه‌كێتی نیشتیمانى كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌كات


شانده‌كه‌ى پارتى به‌مه‌به‌ستى ده‌ست پێكردنى گفتوگۆی پێكهێنانى كابینه‌ى داهاتووی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى ئه‌و دوو پارته‌ ده‌كات

میدیا فه‌رمیه‌كانی یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ڕایانگه‌یاندووه‌ به‌رپرسانى هه‌ردوو پارت له‌چاوه‌ڕوانى شاندی پارتین  بۆچوونیان له‌سه‌ر كابینه‌ى داهاتووی حكومه‌تى هه‌رێم به‌شاندی پارتى راده‌گه‌یه‌نن 


شانده‌كه‌ى پارتی پێكهاتوون له‌هه‌ریه‌ك له‌ د. جه‌عفه‌ر ئیمێنكی ، مه‌حمود محه‌مه‌د ، ئازاد به‌رواری ، هێمن هه‌ورامی 


شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.