به‌هۆی مانگرتن و نه‌چوونه هۆڵه‌كانی وانه وتنه‌وه لانیكه‌م 12 مامۆستای قوتابخانه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
ئه‌نجوومه‌نی مه‌ده‌نی مامۆستایان و رۆشنبیرانی ئێران دوێنی پێنجشه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد: لانیكه‌م 12 مامۆستای نارازی به‌هۆی مانگرتن له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی و ئه‌منیه‌كانی ئێرانه‌وه ده‌ستگیر كراون.
له به‌شێكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: لانیكه‌م 30 چالاكوانی دیكه له‌لایه‌ن ئیتلاعاته‌وه بانگ كراون لێكۆڵینه‌ویان له‌گه‌ڵدا كراوه و زیاتر له 50 كه‌سی دیكه‌ش به‌نامه هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه و هه‌روه‌ها 12 مامۆستای دیكه‌ش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستگیر كراون.
ئه‌نجوومه‌نی مه‌ده‌نی رێكخراوی مامۆستایان و رۆشنبیرانی ئێران هۆشداری دا له زیادبوونی سه‌ركوتكردنی به‌رده‌وامی چالاكوانانی مه‌ده‌نی و داواشی كرد كه به‌زووترین كات ئه‌و مامۆستا ده‌ستگیر كراوانه ئازاد بكرێن.
جێی ئاماژه‌یه به‌هۆی به‌ده‌م نه‌هاتنی داواكانی مامۆستایان له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه و ناره‌زایی له دژی گرانبوونی نرخی خۆراك و پێداویستی رۆژانه و ئاسته‌مبوونی ژیان و هاوكات سه‌ربه‌ست به‌ردانی ژماره‌یه‌ك له هاوپیشه‌كانیان كه پێشتر ده‌ستگیركرابوون ، له رۆژانی 13 و 14ی ئه‌م مانگه له زۆربه‌ی شار‌و شارۆچكه‌كانی ئێران مامۆستایانی قوتابخانه، مانگرتنی گشتییان راگه‌یاند و بایكۆتی چوونه هۆڵه‌كانی وانه گوتنه‌وه‌یان كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.