لە رووداوێکی هاتوچۆدا لهسهر رێگای ههولێر - دهۆك سێ کەس گیانیان لەدەستدا و 18ی دیكهش بە سەختیی برینداربوون.
ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی دهۆک - هەولێر نزیک گوندی تەلوە پێکدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل روویداوە؛ کە یەکێکیان پاس بووە و ئەوی دیکەش ئۆتۆمبێلێکی شۆفرلێت بووە.
پهیامنێری كوردستان لهدوای 10 خولهك گهیشته شوێنی رووداوهكه رایگهیاند: بەهۆی ڕووداوەکەوە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و 18 کەسی دیکەش برینداربوون ، ڕووداوەکە کاتژمێر شەش و نیوى ئێوارهی ئهمرۆ پێنج شهممه ڕوویداوە، ههندێك شایهتحاڵی بۆ كوردستان تیڤی قسهیان كرد ئاماژهیان بۆ ئهوه كرد ئهم رووداوه روویداوه بارانێكی یهكگجار زۆر باریهوه.
موقەدەم ئازاد تەها ، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای دهۆک رایگهیاند: پاسێکی نەفەرهەڵگر کە سەرجەم سەرنشینەکانی ژمارەیەک هاووڵاتیی دانیشتووی پارێزگای دهۆک بوون کە بۆ مەبەستی گەشتی عومرە دوو هەفتە پێش ئێستا سەردانی وڵاتی سعوودییەیان کردبوو و لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ پارێزگای دهۆک تووشی رووداوی هاتووچۆ هاتوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.