Erbil 10°C شەممە 11 کانوونی دووەم 16:42

بەهۆی نەوتی کەرکووکەوە عێراق شەش ملیار دۆلاری زیانی به‌رکه‌وتووه‌

به‌هۆی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركووك له‌ رێگای بۆری وه‌ستا
کوردستان TV
#7
100%

پەرلەمانتنارێكی پێشووی كورد ئاشكرای دەكات كە بەهۆی نەوتی كەركووكەوە عێراق شەش ملیار دۆلاری زیانی به‌ركه‌وتووه‌ و كەس باسی ناكات، به‌هۆی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركووك له‌ رێگای بۆری ڕاوه‌ستا به‌ تانكه‌ر هه‌نارده‌ی ئێران كراو.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، ماجد شنكالی پەرلەمانتاری خولی پێشوو لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە نوسینێكیدا كە لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) بڵاویكردۆتەوە رایگەیاندووە، سیاسەتمەداران و گەل دنیایان ژێروبن كرد بەوهۆیەی 7 ملیار دینار بەهۆی بارانەوە لەدەستچوو، بەڵام باس لە زیانی زیاتر لە 6 ملیار دۆلار ناكەن كە بەر حكومەتی عیراق گەیشتووە بەهۆی نەوتی كه‌ركووكه‌وه‌.

بەپێی تویتەكەی ماجد شنگالی، راگرتنی هەناردەی نەوتی كەركووك لەڕێی هەرێمەوە، زیانێكی گەورەی بە عێراق گەیاندووە و بڕەكەی بە 6 ملیار دۆلار مەزەندە دەكرێت، بەڵام كەس باسی لەو بابەتە نەكردووە، چونكە زیان بە بەرژەوەندییەكانیان دەگەیەنێت لەڕووی قاچاخچێتیكردن بە نەوتەوە.

به‌هۆی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه‌ركووك و خورماتوو و ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداری هه‌رێم به‌رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ له‌لایه‌نێكی كوردی له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی ئه‌م ناوچانه‌ راده‌ستی ملیشیای حه‌شدی شه‌عبی كران، له‌دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركووك له‌ رێگای بۆری وه‌ستا به‌ تانكه‌ر هه‌نارده‌ی ئێران كراو داهاته‌كه‌شی دیار نه‌بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.