Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 17:58

زه‌وی بۆ چه‌کدارانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ که‌رکووک دابین ده‌کرێت

به‌هۆی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، کەرکووک و دەوروبەری كه‌وتنە ژێر ده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی
کوردستان TV
#7
100%

چەکدارانی حەشدی شەعبی بەردەوامن لە گۆڕینی دیمۆگرافیای کەرکووک و گەڕەکێکی عەرەبنشین له‌ نێو شاری كه‌ركووك دروست دەکەن، شایه‌نی باسه‌ به‌هۆی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری پارساڵ، کەرکووک، خورماتوو و ناوچەکانی دەوروبەری كه‌وتنە ژێر ده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق.

ماوەیەكە پیلانی نوێ دژی كورد لە شاری كەركووك جێبەجێ دەكرێت و  بە ناوی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا، ھەرچیی زەویی كوردە بەسەر چه‌كدارانی حه‌شدی شعه‌بی دابەش دەكرێ.

به‌پێ ئه‌و زانیاریانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، به‌ بڕیاری راکان جبوری، پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك، بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی حەشدی شەعبی لە کەرکووک زۆر بێت و بۆ پاڵپشتیی ئەو هەوڵەی چەکدارانی حەشدی عەشایەری دەکات، بۆ کەمکردنەوەی رێژەی کورد لە شارەکە، زیاتر له‌ 1600 پارچه‌ زه‌وی له‌ سه‌نته‌ری شاری كه‌ركووك بۆ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی دابین كردووه‌.

به‌هۆی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، کەرکووک، خورماتوو و ناوچەکانی دەوروبەری كه‌وتنە ژێر ده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق، دواتر هه‌ریه‌ك له‌ كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی، و شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، و فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئاشكرایان كرد كه‌ گرووپێكی نێو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌مه‌دا به‌رپرسیارن و ڕێككه‌وتنی ژێربه‌ژێریان له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق كردووه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.