Erbil 16°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 14:29

لێکۆڵینەوە له‌و که‌سانه‌ ده‌کرێت که‌ بوونه‌ته‌ هۆی نوقومبوونی حەوت ملیار دینار

له‌ساڵی 2013 (7) ملیار دیناری عێراقی له‌ناوچوون
کوردستان TV
100%

به‌پێی گرته‌ ڤیدیۆیه‌كی راستی ئه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێ كه‌ چۆن حه‌وت ملیار دیناری عێراقی به‌هۆی بارانه‌وه‌و ته‌ڕبووه‌و بۆته‌ هۆی له‌ناوچوونی، ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق لێكۆڵینەوە سه‌باره‌ت به‌ نوقومبوونی حه‌وت ملیار دیناره‌كه‌ دەكات.

عەبدولستار بەیرەقدار، وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: دادگای لێكۆڵینەوەی رەسافە، دەستیكردووە بە لێكۆڵینەوە لە پرسی نوقومبوونی حەوت ملیار دینارەكە و رێوشوێنی یاسایی لە دژی هەموو ئەوانە دەگیرێتەبەر كە بوونەتە مایەی بەهەدەردانی پارەی نێو بانكی ناوەندی و لێپرسینەوەش لەگەڵ هەموو ئەوانەدا دەكرێت كە هاوبەش بوون لەو تاوانەدا.

چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر عه‌لی عه‌لاق، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق له‌به‌رده‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای كرد كه‌ له‌ساڵی 2013 به‌هۆی بارانه‌وه‌ ئاو چۆته‌ نێو ژوورێكی بانكی رافیدێن و به‌و هۆیه‌وه‌ 7 ملیار دیناری عێراقی له‌ناوچوون.

هه‌روه‌ها موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكى ره‌وتى سه‌در، په‌یامێكى له‌سه‌ر ته‌ڕبوونى حه‌وت ملیار دیناره‌كه‌ى بانكى ناوه‌ندى بڵاوكرده‌وه‌ و داوا ده‌كات لێپرسینه‌وه‌ له‌ به‌رپرسان بكرێت و ده‌ستگیربكرێن.

سه‌در له‌ په‌یامێكدا له‌ تویته‌رى خۆى نوسیویه‌تى، حەوت ملیار دینار تەنیا خاڵێکە، لە دەریای گەندەڵی و گەندەڵکاران، بیانووەکانیان رەوا نییە و مانەوەشیان تەنیا ژمارەیە.

هه‌روه‌ها داوایكردووه‌ لێپرسینه‌وه‌ له‌ به‌رپرسانى بانكه‌كه‌ بكرێت و ده‌ستگیر بكرێن و لێپرسینه‌وه‌ له‌ هاوشێوه‌و خێزانه‌كانیشیان بكرێت كه‌ به‌ گه‌نده‌ڵى به‌ناوبانگ بوون.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.