Erbil 16°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 14:28

به‌غدا مووچه‌ی چه‌کدارانی حه‌شدی شه‌عبیی زیاد کرد

له‌م هه‌فته‌یه‌ بڕه‌ زیاده‌كه‌ خه‌رج ده‌كرێت
کوردستان TV
100%

به‌رێوه‌به‌ریه‌راتی دارایی گشتی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستی كردووه‌ به‌ به‌ستنی پاشكۆی زیاده‌ مووچه‌ی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و بڕیاره‌ له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو بۆیان خه‌رج بكرێت.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ بڕی زیادكردنی مووچه‌ی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی به‌م شێوه‌یه‌ خستۆته‌ روو..

مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تی - 188000

ده‌رماڵه‌ی مه‌ترسی - 350000

گواستنه‌وه‌ - 20000

هاوسه‌رگیری - 70000

بۆ هه‌ر منداڵێك - 15000

بڕوانامه‌ی ئاماده‌یی - 28000

تایبه‌ت - 188000

لێبڕینی خانه‌نشینی- 28000

ئه‌مه‌ش راگه‌یه‌نراوه‌ كه‌ زیاده‌ مووچه‌كه‌ 122 هه‌زار ئه‌ندامی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌گرێته‌وه‌و به‌مه‌ش مووچه‌ی هه‌ر ئه‌ندامێكی حه‌شدی شه‌عبی كه‌ هاوسه‌رگیری پێك هێناوه‌ ده‌گاته‌ یه‌ك ملیۆن و 148000 هه‌زار دیناری عێراقی و بۆ ئه‌وانه‌ی سه‌ڵتیشن ده‌گاته‌ یه‌ك ملیۆن و 63 هه‌زار دیناری عێراقی.

ئاماده‌كردنی / رزگار

سه‌رچاوه‌ /پێگه‌ی ئه‌لئابا

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.