Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 18:01

که‌ناڵێکى عێراقی له‌ سلێمانى: گۆشتی گوێدرێژ فرۆشراوه‌ و قایمقامیه‌تیش ره‌تیده‌کاته‌وه‌

داوای یاسایی له‌سه‌ر كه‌ناله‌كه‌ تۆمار ده‌كه‌ین
کوردستان TV
100%


له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ،سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ره‌تی ده‌كاته‌وه‌ له‌ شاری سلێمانی گۆشتی گوێدرێژ فرۆشرابێت و رایده‌گه‌یه‌نێت داوای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌ناڵه‌ تۆمارده‌كه‌ن.

گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاندووه‌؛ له‌چه‌ند رۆژی رابردودا یه‌كێك له‌ كه‌ناڵه‌ عه‌ره‌بیه‌كان لێدوانی سه‌باره‌ت به كاری لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌گشتی و هه‌بوون و فرۆشتنی گۆشتی گوێدرێژ‌ به‌تایبه‌تی، لێوه‌رگرتوین كه‌ قسه‌كانی ئێمەیان شێواندووە و لەكاتی مونتاژكردنه‌كه‌دا له‌ چەند شوێنێك بڕیویانە، بۆ مه‌به‌ستێكی دیاریكراو.


نوسیویه‌تی؛ هەموو لایەك ئاگادار دەكەین كە ئەو ڕاپۆرتەی بڵاوكراوەتەوە شێواندنێكی ئاشكرای تێدایە كە بە وێنە شوێنێك پیشانی بینه‌ران ده‌درێت كە ئەو شوێنە لە شاری سلێمانی نیە، به‌رونی ئه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌و‌ێت كە یەكێك لە ووڵاتانی ئەفریقیا بێت، وكارمەندەكانی ئەو شوێنە دشداشەیان. لەبەردایە وڕەنگیان پێستیان ڕەشە.


رونی كردۆته‌وه‌؛ بە گشت لایەكی ڕادەگەیەنین دیاردە وحاڵەتی لەو شێوەیە لەناو شاری سلێمانیدا  بوونی نیە، ئەوه‌ی لە ڕاپۆرتەكەدا ووتراوه‌ هەڵەیەكی ئاشكرایە ومەبەست لێی كەمكردنەوەی هەوڵ وماندووبوونی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانیە و سه‌رتاپای هەواڵەكە دوورە لە ڕاستیەوە، له‌چه‌ند رۆژی داهاتودا رێكاری یاسایی دژی كه‌ناڵه‌كه‌ ده‌گرنه‌ به‌ر.


گۆران قادر_ی، سه‌رۆكی لیژنه‌كان له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك خه‌خت ده‌كاته‌وه‌كه‌؛ هەمیشە لە خزمەتكردن بەردەوام ده‌بن، هەمیشە هەوڵەكانمان بۆ چەسپاندنی یاسا وپاراستنی  تەندروستی هاوڵاتیان دەبێت و ئەم جۆرە كارانە بە هیچ شێوەیەك ساردمان ناكاتەوە لە خزمەتكردنی شاری سلێمانی و دانیشتوانه‌كه‌ی.

له‌دو رۆژی رابردودا، گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌شداریكردوه‌ له‌ ڕاپۆرتێكی كەناڵی (الاتجاە)ی عه‌ره‌بی، ئه‌و ڕاپۆرتەی كه‌ناله‌كه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ له‌شاری سلێمانی فرۆشتنی گشتی گوێدرێژ هه‌یه‌ و‌ وته‌كانی سه‌رۆكی لیژنه‌كانی شێواندووه‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌بونی ئه‌و دیارده‌یه‌ له‌‌ شاری سلێمانیدا.


 شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.