لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست مالپهری كوردستان تیڤى كهوتووه ، ڕائیدی مافپەروەرعهلی جەمال قدووری بهڕێوهبهری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایدهگهێنێت ،
بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە 15 ى 11 ى 2018 ، هاوڵاتیەک کەپیشەی جوتیارە هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهیدهەژار لەکەلار کەبەهۆی بەرکەوتنەوە گیانی لەدەستدابوو بەوتەی کەسوکاری ئەوهاوڵاتیە ناوی (جەبار خان باوەموراد ) ە و لەدایکبووی 1941 ە و دانشتووی قەزای کەلارە
ڕاشیدهگهێنێت بەیانی ئەمڕۆ بەمەبەستی چاندنی دانەوێڵە ڕوی لە گوندی دەکەی حاجی ابراهیم کردوە لەکاتی جوتکردنی کێڵگەکەیدا لەتراکتۆرەکە کەوتۆتەخوارەوەوگیانی لەدەستداوە لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمی ناوبراو ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلارکراوەو شۆفێری تراکتۆرەکەش بەبڕیاری دادوەروبەپێی مادەی 24ی هاتووچۆ بەندکراوە.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.