لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك بۆ مالپهری كوردستان تیڤى نێردراوه موحسین قهسرۆكهیی بەرپرسی هۆبەی هۆشیاری تەندروستی شەقڵاوە ڕایدهگهێنێت ، دوێنێ چوارشهممه 14 ى 11 ى 2018 ، ڵە لایەن بەڕێوەبەری قوتابخانەی(رەزگەی دیوین) سەر بە قەزای شەقڵاوە ئاگادار کراینەوە کە جۆرە حالەتێکی مەترسیدار ڵە نێو قوتابیان و لە سەرجەم پۆڵەکان بڵاوبۆتەوە ..
ڕاشیدهگهێنێت ، تیمێکی (پاراستنی تەندروستی) سەر بە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی شەقڵاوە سەردانی قوتابخانەی (رەزگەی دیوین) مان کرد ڵە نزیکەوە پشکنین و بە دوواداچوونمان کرد نزیکەی 32 قوتابی تووشی حالەتی خوڕشت (حەساسیە) ببوون .
موحسین قهسرۆكهیى هۆکارەکەشی گهراندهوه بۆ ئهوهى ڕۆژی پێشتر چەند قوتابیەک دەچنە دەوروبەری گوند بۆ کۆکردنەوەی کوارگ (قارچک) بە هۆی بەرککەوتن ڵەگەڵ دارو گژوگیا جۆرە کرمێکی ڕەنگ سووری بچوک دەچێتە ناو ڵەشی ئەو قوتابیانە ، ڵەگەڵ هاتنیان بۆ قوتابخانە ئەو (کرمە) دەگوازنەوە نێو پۆڵ و تا ئێستا 32 قوتابی تووشی حالەتی خوڕشت( حساسیە) بووینە بەشێک ڵە جەستەی قوتابیان بۆتە (برین) بۆیە داوامان ڵە بەڕێوەبەرو مامۆستایان کرد دەبێت ئەو قوتابیانە ڕەوانەی نەخۆشخانە بکرێن بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر .
ڕاشیگهیاندووه جگە ڵەوەی هەندێ پێداویستی (فریاگوزاری ) ماددەی پاککەرەوە مان بۆ دابین کردن ،ڵە هەمانکاتدا چەندین ڕێنمایی هۆشیاری و خۆپارێزی بۆ قوتابیان و مامۆستایان باس کرد ڵە پێناو پاراستنی تەندروستی قوتابیان ...
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.