به‌هۆی كه‌م بوونه‌وه‌ی ماوه‌ی بینین له ئه‌نجامی ناله‌باری كه‌ش و هه‌وا و ئه‌و شه‌پۆڵه باران بارینه‌ی كه وڵاته‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه، كاربه‌ده‌ستانی كوێت حاڵه‌تی له‌ناكاویان له سه‌رجه‌م وڵاته‌كه‌یان راگه‌یاند.
هاوكات به‌رپرسان، سه‌رجه‌م گه‌شته نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیان له فڕۆكه‌خانه‌ی پایته‌خته‌وه هه‌ڵوه‌شانده‌وه .
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گهشتو گوزاری كوێت له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد وه‌ك پێش‌گرتن له رووداوی زیاتری نه‌خوازراو، بڕیاریانداوه به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م گه‌شته نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و هه‌روه‌ها نیشتنه‌وه‌ی فرۆكه‌ی وڵاتانی دیكه له‌و فڕۆكه‌خانه‌ی پایته‌خت.
هاوكات پۆلیسی به‌رگری شارستانی كوێت رێكاری تایبه‌تی بۆ ئه‌گه‌ری روودانی لافاو گرتووه‌ته‌به‌ر، پێشوه‌خته نه‌خۆشخانه‌كان و تیمه‌كانی فریاگوزاریی كوێت، به‌مه‌به‌ستی كۆنتڕۆڵكردنی ره‌وشه‌كه، له هه‌ر شه‌ش پارێزگاكه‌ی كوێت كه‌وتونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشیه‌وه.
دیاره ناله‌باری كه‌شوهه‌وا بووه‌ته هۆی راگرتنی گه‌شته ده‌ریاییه‌كانیش به‌تایبه‌تی له ناوچه‌كانی شه‌رمولشێخ و ئهلشهعبیه و ئهلدۆحه.
لای خۆشیه‌وه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كوێت بڕیایداوه تا رۆژی پێنجشه‌ممه و تێپه‌ڕ بوونی ئه‌و شه‌پۆڵه بارانبارینه، ده‌وام له سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كان و ناوه‌نده‌كانی خوێندن رابگیرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.