Erbil 12°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 09:30

فیلمی پێشمه‌رگه‌ به‌شداریی له‌ فێستیڤاڵێکی ئاسیا ده‌کات

یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ترین فێستیڤاڵه‌ سینه‌ماییه‌كانی كیشوه‌ری ئاسیا
کوردستان TV
100%

دوای ئه‌وه‌ی به‌شداری چه‌ندین فسیتیڤاڵی كرد نیاز وایه‌ فیلمی (رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مردن به‌ كه‌ته‌ر) كه‌ به‌ فیلمی پێشمه‌رگه‌ ناسراوه‌ به‌شداریی له‌ فێستیڤاڵێكی سینه‌مایی كیشوه‌ری ئاسیادا بكات.

بڕیاره‌ له‌ رۆژی 27/11/2018 و رۆژانی دوایی، خولی 13ـه‌یه‌می فێستیڤاڵی سینه‌مایی نێوده‌وڵه‌تی (NETPAC ASIAN FILM FESTIVAL) له‌ ئه‌ندۆنیسیا به‌ڕێوه‌ بچێت.

له‌و فێستیڤاڵه‌دا، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ترین فێستیڤاڵه‌ سینه‌ماییه‌كانی كیشوه‌ری ئاسیا، فیلمی پێشمه‌رگه‌ ركابه‌ریی فیلمه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كات بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاته‌كان.

فیلمه‌كه‌ له‌ ده‌رهێنانی سه‌روه‌ر عه‌بدوڵڵایه‌ و به‌ هاوكاریی كه‌رتیبه‌ی هه‌نده‌سه‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پشتیوانی/1 به‌رهه‌مهاتووه‌ و تێیدا چیرۆكی واقیعیی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مین و بۆمبه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه‌، نیشان دراوه‌.

شایانی باسه‌ تا ئێستا فیلمی پێشمه‌رگه‌ به‌شداریی چه‌ندین فێستیڤاڵی سینه‌مایی جیهانی كردووه‌ و چه‌ندین خه‌ڵاتیشی به‌ده‌ست هێناوه‌.

سه‌رچاوه‌/ باس

 كوردستان تیڤی/ كامران

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.