Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 20:41

فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی تورکیا 2 پێشمه‌رگه‌ و کادیرێکی پارتییان له‌ ئامێدی شه‌هید کرد

به‌هۆی بوونی بنكه‌و باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌ له‌ ناوچه‌كه‌
کوردستان TV
#7
100%

سێ هاوڵاتی به‌ هۆی بۆردوومانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر بنكه‌و باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌ له‌ كۆنه‌ گوندی ئه‌ره‌دنا له‌ ئامێدی گیانیان له‌ ده‌ستدا.

له‌مباره‌یه‌وه‌ په‌یامنێرمان له‌ ئامێدی پێی ڕاگه‌یاندین: شه‌وی ڕابردوو به‌هۆی بۆردوومانی چڕی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر بنكه‌و باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌ له‌ ناوچه‌كه‌  3 هاوڵاتی كۆمه‌ڵگه‌ی قه‌دیشی سه‌ر به‌ قه‌زای ئامێدی بوونه‌ قوربانی.

ڕاشیگه‌یاند: دوو له‌ قوربانیه‌كان پێشمه‌رگه‌ بوون و یه‌كێكی تریشیان كادیری پارتی دیموكراتی كوردستانه‌.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: هه‌رسێكیان خه‌ڵكی گوندی ئه‌ره‌دنان و به‌مه‌ستی له‌وه‌ڕاندنی مه‌ڕو ماڵات چوونه‌ته‌ گوندی كۆنی ئه‌ره‌دنا و هه‌ر له‌وێش به‌هۆی بۆردوومانی چڕی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیاوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.