چه‌كدارانی داعش له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی پیشه‌سازی له پارێزگای كه‌ركووك هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی پۆلیسی ئیتیحادی، به‌هۆی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه كه‌وته ده‌ست پۆلیسی ئیتیحادی.
ئاژانسی هه‌واڵی شه‌فه‌ق نیوز له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی ئه‌منی كه‌ركوك بڵاویكرده‌وه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چه‌كدارانی داعش له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی پیشه‌سازی له پارێزگای كه‌ركوك هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی پۆلیسی ئیتیحادی و شه‌ڕ و پێكدانێكی قورس ڕوویدا.
سه‌رچاوه‌كه ئاشكراشیكرد به‌هۆی زۆری ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش هێزه‌كانی پۆلیسی ئیتیحادی داوای به‌په‌له‌ی هێزیان كرد بۆ ناوچه‌كه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زانیارییه‌كی تر بده‌ن.
جێی ئاماژه‌یه به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می هێزه ئه‌منییه‌كانی پارێزگای كه‌ركوك ناوه ناوه ئه‌و پارێزگایه و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری دووچاری هێرشی چه‌كدارانی داعش ده‌بنه‌وه.
به‌هۆی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، به هاوكاری چه‌ند به‌رپرسێكی دیاری نێو یه‌كێتی، شاری كه‌ركووك و به‌شێكی زۆری ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، له‌لایه‌ن میلیشیاكانی حه‌شد و هێزه عێراقییه‌كان داگیركرا، هێزه ئه‌منیه‌كانی كه‌ركووك ناتوانن ره‌وشی ئه‌منی كۆنترۆڵ بكرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.