پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە ساڵڕۆژی دامەزراندنی شاری سلێمانی لەمەڕاسیمێكدا كرایەوە، شاری سلێمانی، لە 14ی تشرینی دووەمی ساڵی 1784 لەسەر دەستی ئیبراهیم پاشای بابان بنیاتنراوە.
بەیانی ئەمڕۆ (14ی تشرینی دووەمی 2018) بە بۆنەی یادی 234 ساڵەی بنیادنانی شاری سلێمانی چەند چالاکییەکی کەلتوری بۆ خوێندنگاکانی سنوری پارێزگای سلێمانی، لە مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنە سورەکە بەڕێوەچوو.
لە چالاکییەکاندا خوێندنگاکانی سنوری پارێزگای سلێمانی جگە لە چالاکی هونەری شێوەکاری و کولتووری، چەندین جۆری جلوبەرگ و کەرەستە و خواردنی کوردەواریش نمایشکرا.
له‌سه‌ر سته‌یجی سه‌رای سلێمانی، نمایشێكی هه‌ڵپه‌ڕكێی كوردی و وتار و رێزلێنان و له‌چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی شار و پێشكه‌شكردنی گۆرانی و خوێندنه‌وه‌ی شیعر پێشكه‌ش كرا.
له رێوڕه‌سمێكدا له‌ناو گه‌له‌ری و ژووره‌كانی سه‌رای سلێمانیدا ئه‌م پێشانگایانه كرانه‌وه "پێشانگای كتێبه كوردییه‌كان، پێشانگای شێوه‌كارانی سلێمانی، پێشانگای فۆتۆگرافی كه‌سایه‌تییه‌كانی سلێمانی، پێشانگای فۆلكلۆری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگه‌ی مافووری سلێمانی، نمایشی پیشاندانی ماڵی سۆفی كه‌ریمی سه‌راج، نمایشی پێشاندانی ماڵی شێخ دارای كه‌شناسی، نمایشی كێشانی تابلۆی راسته‌وخۆی ئاماده‌بوون، نمایشی ئیشی ده‌ستیی خانمانی ده‌ستڕه‌نگین، نمایشی خه‌جێ خانم بۆ خواردنی وشكه و نانی كوردهواری و شیره‌مه‌نی، نمایشی خواردنی كوردهواری سلێمانی له‌لایه‌ن خاتوو كه‌لسوم، نمایشی شیرینی تایبه‌ت به‌سلێمانی، نمایشی دیمه‌نی حه‌مامی كۆنی سلێمانی و خه‌نه‌به‌ندان".
سەرپەرشتیاری چالاکییەکانی یادی سلێمانی ڕایگەیاند، ماوەی سێ ساڵە نەتوانراوە بەفەرمی ئەو یادەبکرێتەوە، بەڵام خۆشبەختانە ئەمساڵ یادەکە كرایه‌وه‌و لەماوەی سێ ڕۆژدا چەندین چالاکی هونەری و رۆشنبیریی لەشوێنە جیاجیاکانی شاری سلێمانی بەڕێوەدەچن.
شاری سلێمانی لەساڵی 1784 لەلایەن ئیبراهیم پاشای بابان دامەزراوە و كراوەتە پایتەختی میرنشینی بابان، كە لەئێستادا بەهۆی چالاكییە بەردەوامە ڕۆشنبیرییەكانیەوە نازناوی “پایتەختی ڕۆشنبیری” پێدراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.