Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 20:38

سزای زیندانیی هەتاهەتایی بەسەر دوو ئەندامی داعشدا سەپێنرا

لە راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی دادگای تاوانەكانی كەركوك/گەرمیان
کوردستان TV
#7
100%

سەرۆکایەتی دادگای تاوانەکانی کەرکوک/گەرمیان سزای بەسەر دوو ئەندامی کوردی ناو رێکخراوی داعش سەپاند.

سەرۆكایەتی دادگای تاوانەكانی كەركوك/گەرمیان لە راگەیەندراوێكدا هاتووه‌، لە چوارچێوەی هەڵمەتە بەردەوامەكانی هێزەكانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان و پاش كۆكردنەوەی زانیاری ورد و تەواو لە ڕۆژانی 23و26/1/2018 توانرا دوو تاوانبار دەستگیربكرێن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو دوو كەسەی دەستگیركراون لە دایكبووی ساڵانی 1996 و 1984 ن و دانیشتووی گوندی (گۆڕە شەلە)ی ناحیەی قۆرەتوون، بە تۆمەتی پەیوەندیان بە رێكخراوی داعشەوە و هاوكاری كردنی ئەو گروپە لە سنووری قەزای كەلار و ناحیەی پێباز بە پێی ماددەی 2ی دەستگیربكرێن، و هەروەها توانراویشە ئۆتۆمبیلێك و چەند چەكێك و كۆمەڵێك تەقەمەنی و(TNT)یان پێوەبگیرێت.

لە راگەیەندراوەكەی سەرۆكایەتی دادگای تاوانەكانی كەركوك/گەرمیان-دا هاتووە، دوای ئەوەی دۆسێكەیان خراوەتە بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوەو خستنە ڕووی بەڵگەكان و دانپیادانانی تاونباران، كە سەر بە رێكخراوی داعشن، رۆژی 13ی ئەم مانگە لەلایەن سەرۆكایەتی دادگای تاوانەكانی كەركووك/گەرمیان بە پێی ماددەی 156ی بۆ  هەر یەكەیان سزای هەتا هەتایان بە سەردا بسەپێنرێت.

دواتر بۆ بەرسەربردنی ماوەی سزاكەیان هەر دوو تاوانباری ناوبراو ڕەوانەی بەرێوەبەرایەتی چاكسازی گەورانی سلێمانی كران.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.