لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان بەگشتی و پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن و میلاکات و دامەزراندن لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە کرا.
ئەمڕۆ چوار شەممە (د.پشتیوان سادق) وهزیرى پهروهردهى حكومهتى ههرێمى كوردستان، پێشوازى لە (ئازاد تۆفیق) پارێزگارى هەڵەبجە و شاندێکى یاوەرى کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دۆخى ئێستاى هەرێمى کوردستان بەگشتى و پرۆسەى پەروەردە و فێرکردن و میلاکات و دامەزراندن لە سنوورى پاریزگاى هەڵەبجە کرا.
پارێزگاری هەڵەبجە هیوای ئەوەی خواست کە یەک دەست وەک حکومەت کار بکرێت بۆ سەرخستنى پڕۆسەى پەروەردە و فێرکردن و نۆژەنکردنەوەى قوتابخانەکان لە پارێزگاى هەڵەبجە و ناوچەکە بە تایبەت، هەروەها پەرەى زیاتر بە هاوکاری یەکتری بدرێت بۆ باشتر بەڕێوەچوونی خزمەتى زیاترى سێکتەرى پەروەردە لە هەرێمى کوردستان.
پاشان شاندەکە یادداشێکیان ئاڕاستەى وەزیرى پەروەردە کرد و داوای زیاتر گرنگیدان بەم سنوورەیان لە رووى پەروەردە و فێرکردنەوە کرد.
له كۆتایشدا وهزیرى پهروهرده ئامادەیی وەزارەتى پهروهردهى نیشان دا لە دروستکردنى پەیوەندیی پەروەردەیی و خزمەتکردنى زیاتری ناوچەکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.