ئه‌فیگدۆر لیبه‌رمان وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه و رایگه‌یاند، نایه‌وێت له حكومه‌تێك بمێنێته‌وه كه ملكه‌چی تیرۆرستان بێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 14ی تشرینی دووه‌می 2018، ئه‌فیگدۆر لیبه‌رمان وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه.
ئه‌ڤیگدۆر لیبه‌رمان راىگه‌یاند ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى پێشكه‌ش به سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل ده‌كات و له‌باره‌ى بڕیارى وه‌ستاندنى هێرشه‌كان بۆ سه‌ر ئیسرائیل وه‌زیرى به‌رگرى گوتى، وه‌ستاندنى جه‌نگ له دژى غه‌زه وا ملكه‌چ بوون بۆ تیرۆر.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی بیروڕایان جیاواز بووە سەبارەت بە راگەیاندنی ئاگربەست لەگەڵ حەماس و ئەویش ئەو بریارەی پێ قبوڵنەکراوە بۆیە بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەی داوە.
ئەوەشی خستەڕوو، وڵاتی قەتەر 15 ملیۆن دۆلاری بۆ کەرتی غەززە ناردووە بۆ دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران بەڵام ئەو پارەیە بۆ هاوکاریکردنی تیرۆر بەکارهێنراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.