Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 20:47

کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر لیواکانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ به‌ڕێوه‌چوو

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌
کوردستان TV
100%


دوای ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی له‌ ئیداره‌ و میره‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئه‌نجامدران، ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 14/11/2018 به‌سه‌رپه‌رشتی  لیوا روكن باسل مه‌حه‌مه‌د جێگری سه‌رۆك ئه‌ركان بۆ ئیداره‌ و میره‌ كۆبونه‌وه‌ی ئیداره‌ی سه‌رجه‌م لیواكانی سه‌ربه ‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت بەرێوەچوو.

له‌و كۆبونه‌وەیە‌دا جێگری سه‌رۆكی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ باسی لە قۆنا‌غی نوێی کارکردن و ئیدارە دانی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکە سەربازیەکان کرد و رێنمایی پێویست و بەجێی بۆ رێکخستنی ئەرکەکان کرد.

دواتر گوێی له‌ داواكاری و پێداویستی لیواكان گرت و هەڵوێستی نوێی ئیدارەی لیواکانی بۆ کارکردن بەرز نرخاند.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا جێگری سەرۆکی ئەرکان لەسەر بنەمای پێداویستیە نوێیەکانی لیواکان نەخشەرێگای کاری نوێی بە بەرپرسی ئیدارەی لیواکان داو و هیوای خواست بتوانن جێگای رەزامەندی بن.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.