مێژووی دروستبونی شاری سلێمانی، بۆ 14 ی تشرینی دووه‌می ساڵی 1784 ده‌گه‌ڕێته‌وه كاتێك له‌لایه‌ن ئیبراھیم پادشای بابانه‌وه ئاوه‌دانكراوه‌ته‌وه، ئیبراھیم پاشای بابان شاره‌كه‌ی به‌ناوی سلێمان پاشای باوكییه‌وه ناوناوه، ھه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه شاره‌كه گرنگییه‌كی زۆری ھه‌بووه‌و جگه‌له‌وه‌ی پایته‌ختی میرنشینی بابان بووه، ھاوكات مه‌ڵبه‌ندێكی بازرگانی‌و رۆشنبیری بووه له‌ناوچه‌كه‌دا.
له‌ساڵی 1922 تا 1924 شاری سلێمانی پایته‌ختی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی مه‌لیك مه‌حمود بووه، جگه له‌وه‌ش كه لانكه‌ی رۆشنبیر‌و تێكۆشه‌ران بووه، مه‌ڵبه‌ندی ھه‌ڵگیرساندنی چه‌ندین شۆڕش‌و راپه‌ڕینیش بووه له‌مێژوی كوردستاندا.
دوای تێپه‌ڕبونی 234 ساڵ به‌سه‌ر دروستبونی سلێمانیدا، ئه‌م شاره له‌ھه‌موو بواره‌كاندا له گه‌شه‌كردنی به‌رده‌وامدایه له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق
شاری سلێمانی شاری رۆشنبیریی‌و یه‌كێك له‌گرنگترین شاره‌كانی عێراق‌و ھه‌رێمی كوردستانه كه ساڵ له‌دوای ساڵ شاره‌كه له‌سه‌رجه‌م رووه‌كانه‌وه گه‌شه‌ی زیاتر به‌خۆوه ده‌بینێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.