لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، بەڕێوبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایده‌گه‌ێنێت ، به‌هۆى دروستبوونى كێشه ناتوانن نه‌وت بۆ هه‌ردوو قه‌زاى شارباژێڕ و ماوەت بنێرن و له ئێستادا سه‌رقاڵى چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كه‌ن.
ڕاشیدهگهیهنن بڕیاربوو نەوت لە هەردوو قەزای شارباژێڕ و ماوەت دابەشبکرێت، بەڵام بەهۆی دروستبوونی کێشەیەک لەنێوان شۆفێری تانکەرەکان و کۆمپانیای تایبه‌تى ئه‌و كاره ناتوانن نەوت بنێرین بۆ ئەو دوو قەزایە.
هه‌روه‌ها ڕاشیدهگهیهنن لە ئێستادا لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکەن و ده‌یانه‌وێت بەزوترین کات کێشەکە چارسەربکرێت و دابەشکردن دەستپێبکەن.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.