Erbil 8°C شەممە 11 کانوونی دووەم 23:52

عه‌لی عه‌ونى : هه‌ر کاتێک داگیر که‌ر بێڕێزییان کرد ده‌بێت خۆشحاڵ بین ئه‌مه‌ پێوه‌ره‌ بۆ کوردایه‌تیمان

له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك نووسیویه‌تى
کوردستان TV
100%

عه‌لی عه‌ونى  به‌رپرسى لقی 10 و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیموكراتى كوردستان  له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك له‌ژێر ناوی پێوه‌ری كوردایه‌تى ڕایده‌گه‌ێنێت ،  ئێمه‌ هه‌موومان له‌ مه‌یدانی تێكۆشانی كوردایه‌تیدا ،  پێویستیمان به‌ كۆنترۆڵ كردن و پێوانی راست و ناڕاست بوونی كار و كرده‌وه‌ و جۆری هزر كردنی خۆمان هه‌یه‌ ، ئاخۆ هێشتا له‌سه‌ر ڕێچكه‌ راسته‌كه‌ین یاخود لامان داوه‌.

 ڕاشیگه‌یاندووه‌ ، پێوه‌ری یه‌كه‌م رازی بوونی گه‌لی كوردستانه و ویژدان و ده‌روونی خۆمانه‌.
پێوه‌ری دووه‌م داگیركه‌ران و دوژمنانی گه‌ل ونیشتمانه‌كه‌مانن. هه‌ركاتێك داگیركه‌ر پێی هه‌ڵگوتین و لێمان رازی بوون , ده‌بێت گومان له‌ خۆمان بكه‌ین و به‌ خۆدا بچینه‌وه‌ و بزانین له‌ كوێ هه‌ڵه‌مان كردووه‌ و بووینه‌ته‌ جێگای دڵخۆشیی داگیركه‌رانی كوردستان.

عه‌لی عه‌ونى له‌كۆتادا ڕایگه‌یاندووه‌ ، هه‌ركاتێك داگیركه‌ران به‌ باشی باسمان بكه‌ن , ئه‌وه‌ شكست و كه‌مییه‌ بۆ ئێمه‌ ، هه‌ر كاتێك بێڕێزییان كرد و سیفه‌تی ناشیاویان دایه‌ پاڵ ئێمه‌, ئه‌و وه‌خته‌ ده‌بێت خۆشحاڵ و ویژدان ئاسووده‌ بین.


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.