شه‌وی رابردوو له گه‌ڕه‌كی هه‌ڤاڵانی شاری هه‌ولێر باوكێك كوڕێكی خۆی به هاوكاری كوڕێكی دیكه‌ی كوشت .
له‌مباره‌یه‌وه هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر به ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: كاتژمێری 30-11 شه‌وی رابردوو له نێو ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا باوكێك كوڕه‌كه‌ی خۆی به سه‌ختی برینداركردوو كاتژمێری 7ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆش به هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه له نه‌خۆشخانه گیانی له ده‌ستدا.
هه‌روه‌ها گووتی: باوكه‌كه به هاوكاری كوڕێكی دیكه‌ی هه‌ڵساوه به كوشتنی محه‌مه‌د ئومێد عه‌بدوڵڵای كوڕی كه له‌دایك بووی ساڵی 1981ه .
گوتیشی: دوای رووداوه‌كه له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی توندوتیژی خێزانی په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه كراوه‌ته‌وه‌و ئه‌و كوڕهشی كه ده‌ستی له‌تاوانه‌كه‌دا هه‌بووه‌و ده‌ستگیركراوه‌و باوكه‌كه‌شی رایكردووه.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.