بە مەبەستی خێراکردنی کارەکانی نۆژەنکردنەوەی دووکانەکانی بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر و گەڕانەوەی کاسبکارەکان بۆ سەر کارەکانیان، كاركردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌م بازاره به‌رده‌وامه بڕی ده ملیار دینار بۆ سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كان دابینكراوه.
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێری پایته‌خت به‌رده‌وامه و له‌وباریه‌وه به‌رپرسانی ئیداری هه‌ولێری پایته‌خت ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه بڕی ده ملیار دینار بۆ سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانی ژێرخانی ئه‌م بازاڕه پێویسته و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خه‌رجیه‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
رۆژی 25 مانگی رابردوو لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لە بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر نزیكه‌ی 1500 دووکان بەتەواوی سووتان، کە بە لەبەرچاوکردنی عەرەبانە و مێزەکانی بەردەم بازاڕەکە دەکاتە 1800 دووکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.