Erbil 13°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 10:51

نۆ ئه‌فسه‌رانی حه‌شدی عه‌شایری کوژران

پێشبینی ده‌كه‌ن كاری تیرۆریستانی داعش بێت
کوردستان TV
100%

چه‌ند چه‌كدارێك هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر ماڵی ئه‌فسه‌رانی حه‌شدی عه‌شایری سوننه‌، سه‌ر به‌ پارێزگای ئه‌نبا به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ نۆ ئه‌فسه‌ر كوژران.

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌ چه‌ند چه‌كدارێك هه‌ڵیانكوتاوه‌ سه‌ر ماڵی ئه‌فسه‌رانی حه‌شدی عه‌شایری سوننه‌ له‌ باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی فه‌لوجه‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای ئه‌نبار و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ نۆ ئه‌فسه‌ر كوژران.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ تاوه‌كو ئێستا هیچ گرووپێك ئه‌م هێرشه‌ی له‌ ئه‌ستۆ نه‌گرتووه‌، به‌ڵام هێزه‌ ئه‌منییه‌كان وا پێشبینی ده‌كه‌ن كه‌ كاری تیرۆریستانی داعش بێت چونكه‌ له‌ ئێستادا جموجوڵ و چالاكییان له‌و ناوچه‌یه‌دا زۆر زیادی كردووه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاشكراشیكرد كه‌ حه‌شدی عه‌شایری تۆڕێكن له‌ چه‌كدارانی سوننه‌ پێكهاتبوون بۆ پاڵپشتیكردن له‌ حكومه‌تی عێراقی له‌ كاتی شه‌ڕه‌كانی دژ به‌ داعش.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.