ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تاوتوێی بارودۆخی سیاسی و سه‌ربازی عێراق دەکات.
ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئەمڕۆ (سێشەممە، 13-11-2018) کۆدەبێتەوە و راپۆرتێک لەبارەی رەوشی عێراق و کوردستان و پەیوەندی هەردوولا ده‌خاته‌ڕوو.
بەپێی کارنامەی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێودەوڵەتی له‌باره‌ی ره‌وشی ئێستای عێراق و هه‌رێمی كوردستان كۆببنه‌وه و هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌شدا چاوه‌ڕێ ده‌كرێت یان كوبیش، نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق گوتارێك پێشكه‌ش بكات و تیادا باس له ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌وڵه‌كانی لایه‌نه‌كان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ له به‌غدا و هه‌ولێر بكات.
هه‌روه‌ها بڕیاره كوبیش چه‌ند پێشنیازێك بخاته به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش بۆ چۆنێتی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.