مه‌حمود حاجی ساڵح، وه‌زیری كاروباری شه‌ھیدان و ئه‌نفالكراون له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا له باره‌ی سه‌ردانه‌كانیان بۆ به‌غدا گوتی: له میانی كۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراقدا تاوتوێی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ٤٤ ملیار دیناره‌ی كه‌سوكاری شه‌ھیدان كراوه كه مانگانه حكوومه‌تی ھه‌رێم دابه‌شی ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی ئه‌و بووجه‌یه ده‌گوازرێته‌وه سه‌ر به‌غدا، بڕی پاره‌كه زیاد ده‌بێت بۆ ١٠٨ ملیار دینار به‌م پێیه‌ش مینحه‌ی كه‌سوكاری شه‌ھیدان ھاوتای مینحه‌ی كه‌سوكاری شه‌ھیدان ده‌كرێت له عێراق.
وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، سوپاسی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و زانكۆیانه‌ی كرد كه رێگایان نه‌دا به هۆی دواكه‌وتنی كرێی خوێندنه‌وه پڕۆسه‌ی خوێندنیان په‌كی بكه‌وێت و راشیگه‌یاند كه قه‌رزی ساڵی ٢٠١٦ - ٢٠١٧ ره‌زامه‌ندی خه‌رجكردنی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی بۆ وه‌رگیراوه.
وه‌زیری كاروباری شه‌ھیدان و ئه‌نفالكراوان گوتیشی: له ھه‌وڵی به‌رده‌وامداین له‌و گفتوگۆیانه‌ی له‌سه‌ر بووجه‌ی ٢٠١٩ی عێراقی ھه‌یه ئه‌مڕۆ نووسراوێكی فه‌رمی ئاراسته‌ی به‌غدا ده‌كه‌ین به‌و ئومێده‌ی ئه‌نجامێكی باشی ھه‌بێت.
مه‌حمود حاجی ساڵح ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه جگه له یه‌كخستنی مینحه‌ی كه‌سوكاری شه‌ھیدان ھه‌وڵده‌ده‌ن مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیش یه‌كبخه‌ن و پله بهندییهكانیش له به‌غدا چاك ده‌كرێن.
له‌باره‌ی ھه‌ڵوێستی به‌رپرسانی حكوومه‌تی عێراقیش سه‌باره‌ت به یه‌ك خستنی مینحه‌ی كهسو كاری شه‌ھیدان، مه‌حمود حاجی ساڵح رایگه‌یاند كه سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق پاڵپشتی له‌و بابه‌ته كردووه، چونكه پرسێكی ده‌ستوورییه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.