ئێواره‌ی دوێنێ له گه‌ڕه‌كی ڕزگاری شاری كه‌رگوك به هۆی هه‌وره بروسكه‌یه‌كی به‌هێزه‌وه گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 19 ساڵان گیانی له‌ده‌ستدا و یه‌كێكی تریش كه ته‌مه‌نی 18 ساڵانه به سه‌ختی برندار بوو.
"عه‌بدولقادر ئاراز كه‌ریم" كه له‌دایكبووی ساڵی 1999ی شاری كه‌ركوكه، به‌هۆی هه‌وره بروسكه له‌سه‌ر بانی ماڵه‌كه‌یان ئێواره‌ی دوێنێ گیانی له‌ده‌ستدا.
هاوكات گه‌نجێكی تر به ناوی "ئه‌حمه‌د حه‌بیب حسێن" كه له‌دایكبووی ساڵی 2000 له هه‌مان گه‌ڕه‌كی شاری كه‌ركوك به‌هۆی هه‌مان بروسكه‌وه به سه‌ختی بریندار بوو و گه‌ێندرایه نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی كه‌ركوك و به پێی پشكنینه‌كان باری ته‌ندروستی ئه‌و گه‌نجه ناجێگیره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.