لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست مالپهرى كوردستان تیڤى كهوتووه ، وەزارەتی کارەبا رایدهگهێنێت بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە ماوەی چەند مانگی رابردووی ساڵی 2018 توانیویەتی بە تێکرا 2300 مێگاوات کارەبا بەرهەم بهێنێت و بە سەر هاوبەشانی کارەبا دابەشی بکات .
ڕاشیدهگهیهنن لە ماوەی چەند مانگی داهاتوودا گۆڕانکاری لە بەرهەمهێنانی کارەبا روودەدات بەهۆی زیادبوونی رێژەی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی لە گێڵگەکانی (کۆرمۆر و خوڕمەڵە) کە پێشبینی دەکرێت بەرهەمهێنانی کارەبا بە چەند قۆناغێک لە ئایندەیەکی نزیکدا دەست پێبکات بە زیادبوونی لە 2300 مێگاوات دەبێتە 3500 مێگاوات، بەمەش بەرهەمهێنانی کارەبا بە رێژەی لە 50% بەرەو زیادبوون دەچێت و کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا زیاد دەبێت وهاوڵاتیان سوودمەندی سەرەکی دەبن .
وەزارەتی کارەبا بە پێی بەرنامەی دارێژراو دەستیکردوە بەجێبەجێکردنی (پرۆژەی تۆری زیرەک) کە یەکسانی دەبەخشێت بە هاوڵاتیان لە سوودی کارەبا ئەم پرۆژەیە تا کۆتایی ساڵی 2019 بە پێی پلانێکی وەزارەت جێبەجێدەکرێت و کارەبای بە فیرۆچوو کە رێژەکەی لە نێوان 25% - 30% کارەبای بەرهەمهێنراوە دەگەرێتەوە ناو تۆڕی کارەبای نیشتمانی و ئەم زیادەیەش جارێکی تر هاوڵاتیان لێی سوودمەند دەبن.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.