فوئاد حوسێن ، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری دارایی حكوومه‌تی عێراق، پێشوازی له باڵیۆزی فاتیح یڵدز ، كۆماری توركیا كرد.
به پێی راگه‌یه‌ندراوی رۆژنامه‌وانی له نوسینگه‌ی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروباری ئابووری ، وه‌زیری دارایی نێردراوه له دیداره‌كه‌دا فاتیح یڵدز پیرۆزبایی پێكھێنانی حكوومه‌ت و وه‌رگرتنی پۆستی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری دارایی له د.فوئاد كردووه.
له‌لای خۆشیه‌وه فوئاد حوسێن سوپاسی باڵیۆز و حكومه‌تی توركیا كرد بۆ پێشكه‌شكردنی پیرۆزباییان و تیشكی خسته سه‌ر په‌یوه‌ندییه دێرینه‌كانی دۆستایه‌تی نێوان عێراق و توركیا وجه‌ختی له‌سه‌ر پێشخستنی ئه‌م په‌یوه‌ندییانه كرده‌وه.
ھاوكات ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه توركیا دراوسێیه‌كی گرنگی عێراقه و توانا ئابووریهكانیشی به سه‌ركه‌وتوو وه‌سف كرد.
له‌لایه‌كی دیكه‌ش باڵیۆزی توركیا له عێراق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه كۆمپانیاكانی توركیا به‌وپه‌ڕی چالاكییه‌وه له عێراق كار ده‌كه‌ن و ھه‌میشه گرنگیان به جۆر و كواڵیتی به‌رھه‌مه‌كانیان داوه و بازاڕی عێراقیش متمانه‌یه‌كی زۆری به كاڵای توركی ھه‌یه، وھه‌ردوولا پێویستی ھه‌بوونی ئاسانكاری ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گواستنه‌وه‌ی كاڵا و به‌رھه‌می جۆراوجۆر و سوككردنهوهی ڕێ و شوێنه گومرگییه‌كان و باج له نێوان عێراق و توركیادا كرده‌وه، ئه‌مه جگه له فراوانكردنی بواری بازرگانی وئابووری له‌نێوان ھه‌ردوو وڵات دا.
ھه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ھه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر په‌له‌كردن له واژووكردنی ڕێككه‌وتن له‌باره‌ی نه‌مانی جیاوازی له باج له‌نێوان ھه‌ردوو وڵات دا كرده‌وه دوای ھه‌مواركردنی چه‌ندین خاڵ تیایدا .
فاتیح یڵدز باسی له گرنگیدانی توركیا بۆ دووباره بونیادنانه‌وه‌ی عێراق كرده‌وه به به‌شداریكردنی له‌و پرۆسه‌یه به مینحه‌ی ٥ ملیار دۆلار ئه‌مه جگه له قه‌رزی ئاسان ئاشكراشی كرد توركیا لیژنه‌یه‌كی بۆ لێكۆڵینه‌وه له پێداویستیه گرنگه‌كانی حكومه‌تی عێراق نارد.
له كۆتاییدا د.فوئاد دووپاتیكرده‌وه كهحكوومهتی عێراق پرسی پرۆژه‌كانی ئاو و ئاودێری وبونیادنانی به‌نداوی بچووكی جیاواز له نێو خاكی خۆی دا به گرنگ ده‌زانێ به‌و پێیه‌ی پرسی گرنگیدان به سامانی ئاو خاڵێكی گرنگی پرۆگرامی حكومه‌تی عێراقه به‌تایبه‌تی له‌ڕووی ھه‌ڵگرتن و پاراستنی ئاو و به‌ھه‌ده‌ر نه‌دانی ئه‌م سامانه ئه‌مه جگه له به‌رھه‌مھێنانی وزه‌ی كاره‌با و په‌ره‌پێدانی سامانی ماسی و گه‌شت و گوزار و ژینگه و كشتوكاڵ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.