Erbil 14°C سێشەممە 11 شوبات 15:47

ئێران هاووڵاتیه‌کی هه‌رێمی کوردستانی له‌ سێداره‌دا

ساڵانە زۆرترین کەس بە تۆمەتی جیاجیا لەسێدارە دەدرێن
کوردستان TV
#7
100%

بە تاوانی کوشتنی بەئەنقەست هاوڵاتییەکی هەرێمی کوردستان لە زیندانی ناوەندیی شاری زەنجانی ئێران لەسێدارەدرا.

ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردووەتەوە، ڕۆژی سێشەممە (6ی تشرینی دووەمی 2018) بەندکراوێکی خەڵکی هەولێر بە ناوی سۆران ڕەشید زاهیدی ناسراو بە سۆران هەولێری لە زیندانی ناوەندیی زەنجان لەسێدارە دراوە.

ڕونیشیکردووەتەوە، سۆران چوار ساڵ پێش ئێستا و بە تۆمەتی کوشتنی هاوکارێکی لە کارگەی چیمەنتۆی شاری زەنجان دەستبەسەرکراوە و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە.

ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی کە ساڵانە زۆرترین کەس بە تۆمەتی جیاجیا تیایدا لەسێدارە دەدرێن .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.