كۆڵبه‌رێكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه خه‌ڵكی شاری مه‌ریوانه به ده‌ستڕێژی گولـله‌ی هێزه ئه‌نییه‌كانی ئێران و كوژرا.
رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، له ڕاپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه كه ئێواره‌ی دوێنێ یه‌كشه‌ممه 11/11/2018 له سنووری ئاسنۆی مه‌ریوان هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ری كوردیان له شاخه‌كه كردۆته ئامانج و ده‌ستڕێژی گولـله‌یان لێكردوون.
ڕاشیگه‌یاندووه: له ئه‌نجامی ئه‌و ده‌ستڕێژییه ڕاسته‌وخۆیه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێرانیش بۆ سه‌ر كۆڵبه‌ره كورده‌كان، كۆڵبه‌رێك به ناوی غالب كویك كه دانیشتووی گوندی دزه‌وه‌نی سه‌ر به شاری مه‌ریوان بووه گیانی له‌ده‌ستدا.
ڕێكخراوه‌كه‌ی مافی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، كۆڵبه‌ره‌كه خێزانداره و خاوه‌نی منداڵێكه و دوای ئه‌وه‌ی كه‌وتوونه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران ڕاسته‌وخۆ گیانی له‌ده‌ستداوه و ته‌رمه‌كه‌ی له‌لایه‌ن هاوڕێ كۆڵبه‌ركانییه‌وه گوازراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی بوعه‌لی شاری مه‌ریوان و پاشان ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كراوه‌ته‌وه.
![1](/sites/default/files/inline-images/1_70.jpg)
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.