چه‌ند هۆكارێك واده‌كات ئه‌گه‌ری ئاگرتنی ئۆتۆمبێل رووبدات ، پابه‌ندی ئه‌و 14 رێنماییه ببه بۆ ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت له ئه‌گه‌ری ئاگرگرتن به‌دووربێت.
1. پشكنینی ساڵانه بۆ ئۆتۆمبێله‌كه‌ت ئه‌نجامبده.
2. پشكنینی سیسته‌می كاره‌بایی ئۆتۆمبێل به خاڵی گرنگی پاراستن له گڕگرتن ده‌ناسرێت. دوو له‌سه‌ر سێی ئاگركه‌وتنه‌وه به‌هۆی شۆك یاخود له‌كاروه‌ستانی كاره‌بایی رووده‌دات.
3. فیول په‌مپ بپشكنه، دڵنیابكه‌وه تانكی به‌نزین هه‌وا راناكێشێت، وایه‌ری فیول په‌مپ به‌خراپی نه‌به‌ستراوه. له 40%ی گیانله‌ده‌ستدانه‌كان به‌هۆی گڕگرتنی ئۆتۆمبێل، هۆكاره‌كه‌ی كه‌مته‌رخه‌مییه له تانكی به‌نزیندا.
4. هه‌ر سیسته‌مێكی كاره‌بایی وه‌كو سپیكه‌ر و لایتی زینۆن هی دیكه بۆ ئۆتۆمبێله‌كه‌ت زیادبكهی له درووستی به‌ستنی دڵنیابه‌ره‌وه.
5. دووركه‌وتنه‌وه له هه‌ر مادده‌یه‌كی گڕگر وه‌كو سپرا و چه‌رخ له‌نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌ت.
6. ئه‌و كه‌ره‌ستانه له‌نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌ت ده‌ربێنه به ئاسانی گڕده‌گرن، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی بۆ گه‌شتكردن به‌كاردێن.
7. زۆرجار جگه‌ره‌كێشان ده‌بێته هۆی گڕگرتنی ئۆتۆمبێل و لێی دووربكه‌ره‌وه.
8. به‌رده‌وام ئاگركوژێنه‌وه له‌گه‌ڵ خۆت هه‌ڵگره و دڵنیابكه‌ره‌وه كارده‌كات.
9. خۆت بۆ رووداوی نه‌خوازراو ئاماده‌بكه و مه‌شقی له‌سه‌ر بكه، دڵنیابه له شوێنی هه‌ڵگرتنی ئاگركوژێنه‌وه.
10. ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ت رۆنی لێڕژابێت، چاكی بكه‌ره‌وه به‌ر له لێخوڕین.
11. له شوێنێكی سه‌لامه‌ت و دوور له گه‌رمایی هاوین و مۆلیده‌ی كاره‌با ئۆتۆمبێله‌كه‌ت پارك بكه.
12. چاودێری گڵۆپه‌كانی هۆشیاركردنه‌وه بكه، له جۆریه‌تی رۆن و به‌نزین دڵنیابه‌وه.
13. دڵنیابه حه‌ماوه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت له شوێنی گونجاوه و پانكه‌كه‌ی له‌كاتی خۆی هه‌ڵده‌بێت.
14. هۆشیاری ده‌نگی نامۆی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت ببه و لێیان دڵنیابه‌وه.
سه‌رچاوه - Traffic Fm Sulaimaniyah
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.