Erbil 18°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 16:31

جێگری سه‌رۆک په‌رله‌مانى عێراق : دیار ره‌حمان خزمه‌تى هه‌ولێری کردووه‌ له‌خزمه‌تى داده‌بین تا له‌نه‌خۆشیه‌که‌ى چاک ببێته‌وه‌

دیار ڕه‌حمان یاریزانى یانه‌ى هه‌ولێر
کوردستان TV
کاتی خوێندنەوە کەمتر لە خولەکێک (176 وشە)
100%

دکتۆر بەشیر حەداد،په‌یوه‌ندێكی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ (دیار ره‌حمان) یاریزانى یانه‌ى هه‌ولێر ئه‌نجام دا

‎جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق د. بەشیر حەداد هەر کە هەواڵی نەخۆشکەوتنی دیار رەحمانی پێ گەیشت، لە بەغداوە پەیوەندی پێوەکرد و له‌په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌‌كه‌دا دڵی ئه‌و وه‌رزشوانه‌ی داوه‌ته‌وه‌و پێراگه‌یاندوه‌ تۆ له‌ڕێگه‌ی وه‌رزشه‌وه‌ خزمه‌تێكی زۆری هه‌ولێرت كردوه‌و ده‌توانیت خۆڕاگربیت و به‌سه‌ر نه‌خۆشییه‌كه‌ت دا زاڵ بیت.

‎حەداد ئه‌وه‌شی به‌دیار دیار ره‌حمان راگه‌یاندوه‌"ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستی بێت بۆی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له‌م نه‌خۆشیه‌ رزگاری بێت و جارێكی تر بتوانێت بگه‌ڕێته‌وه‌ گۆڕه‌پانی وه‌رزش كردنه‌وه‌.
 
‎دیار ره‌حمان،كه‌ ماوه‌ى زیاتر له‌ 17 ساڵه‌ یاری بۆ یانه‌كانى هه‌ولێر و بروسك كردووه‌،له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى كوردستانیش ئه‌نجام و ده‌ستكه‌وتى زۆرى هه‌بووه‌،ماوه‌یه‌كه‌ تووشی نه‌خۆشی AHC بووه‌، كه‌ نه‌خۆشییه‌كی ده‌ماریی زۆر ده‌گمه‌نه‌،له‌ هه‌ر یه‌ك ملیۆن كه‌س یه‌كێك تووش ده‌بێت،كه‌سی تووشبوو هێزی بزواندنی ماسوولكه‌كان له‌ده‌ستده‌دات،هۆكاره‌كه‌یشی بازدانی بۆماوه‌ییه‌، به‌وهۆیه‌وه‌ دیار ره‌حمان ماوه‌یه‌كه‌ له‌ وه‌رزش دووركه‌وتووه‌ته‌وه‌، ئه‌و هه‌وڵده‌دات به‌ زووترین كات چاره‌سه‌ری پێویست وه‌ربگرێت بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌رێته‌وه‌ نێو یاریگه‌كانی تۆپی پێ له‌ كوردستان و عێراق. 

‎دکتۆر بەشیر حەداد له‌ په‌یوه‌ندیه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا جه‌ختی له‌وه‌شكردوه‌ كه‌ پێویسته‌ حكومه‌تی هه‌رێم به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك كار ئاسانی بۆ دیار ره‌حمان بكات بۆ ئه‌وه‌ی بینێرێته‌وه‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی.

شوان عه‌زیز
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.