Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 04:23

په‌رله‌مانی عێراق سبه‌ی کۆده‌بێته‌وه‌

خاڵه‌ گومرگییه‌ نوێیه‌كان تاوتوێده‌كات
کوردستان TV
100%

سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرایکرد، خشتەی کاری دانیشتنی سبەینێ پەرلەمان بە ئامادەبوونی پارێزگاری بانکی ناوەندی و بەڕێوەبەری بانکی بازرگانی عێراق دەبێت.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌، خشته‌ی كاری دانیشتنی سبه‌ی به‌ ئاماده‌بوونی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن و به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی بازرگانیی عێراقی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و خوێندنه‌وه‌یه‌كی گشتی بۆ هه‌ریه‌ك له‌ پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی ساڵی 2019 و خاڵه‌ گومرگییه‌ نوێیه‌كان ده‌كرێت.

ئه‌مه‌ دوای ئه‌وه‌ هاتووه‌، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دانیشتنى دوێنێ شه‌ممه‌ى بۆ سبه‌ی دووشه‌ممه‌ دواخست.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.