Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 06:04

باڵوێزی ئەندونیسیا پیرۆزبایی له‌به‌شیر حه‌داد ده‌کات به‌بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنیان به‌جێگری سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق

جێگری سەرۆکی پەرلەمان لەگەڵ باڵوێزی ئەندونیسیا كۆبۆوه‌
کوردستان TV
100%

 ئەمرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 11 ى 11 ى 2018 ،  جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دکتۆر بەشیر حەداد لە نوسینگەی تایبەتی خۆی پێشوازی لە باڵوێزی ئەندونیسیا لەعێراق  " بانباج ئەنتاریکسۆ " کرد و لە میانەی دیدارەکەیان باس لەهەمەهەنگی و پەیوەنی هەردوو وڵاتی عێراق و ئەندونیسیا کرا، هه‌روه‌ها باس لە پتەوکردنی پەیوەندی  دۆستانەو یارمەتی دانی یەکدی لەسەرجەم بوارەکان کە خزمەت بەگەلانی هەردوو وڵات بگەێنێت كرا. 

لەمیانەی چاوپێکەوتنەکە دکتۆر حەداد رایگەیاند کە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سورە لەسەر رۆڵگێرانی خۆی وەك دەستەڵاتی چاودێریکردن و یاسادانان هەروەها پاڵپشتی تەواوی حکومەت دەکەین ئەمەش بۆ گێڕانەوەی ئەمن و ئاسایشی زیاترە لەماوەی رابردووش یاسای خزمەت گوزاریشمان تێپەراندوە.

حەداد داوای سەردنی کردنی پەرلەمانتارانی هەردوو وڵاتی بۆلای یەکدی کرد بۆ گۆرینەوەی بیرو راو سود وەرگرتن لەئەزمونی دیمکراتی پەرلەمانی واتی ئەونیسیا، هەروەها هەوڵدەین لە بوارەکانی بازرگانی ئابوری تەکنولۆجیا سود لە وڵات ئەدونیسیا وەربگرین چونکە ئەو وڵات یەکێکە لە وڵاتە پێشکەوتوەکانی ئیسلامی لەجیهان، خاون تراپ و مێژوێكی كۆنە و کۆمەڵگاێکە بروایان بە پێکەوەژیانی ئاشتەوایی و لێبوردنی ئاینی هەیە، بۆیە گەلانی عێراق شانازی بە دۆستایەتی گەلان و وڵاتی ئەندونیسیا دەکەن.

لەلایەن خۆشیەوە باڵوێزی ئەندونیسیا لەعێراق ئەنتاریکسۆ پیرۆزبایی خۆ ئاراستەی جێگری سەرۆکی پەرلەمان کرد بەبۆنەی دەست نیشانکردنیان بۆ ئەم پۆستەو سوپاس گوزاری خۆی دەر بری د بۆ ئه‌م پێشوازیە گەرمەی جەنابیان و راشیگەیاند کە ئەم چاوپێکەوتنە دەبێتە پردێکی باش بۆ زیاتر پتەوکردنی پەیوەندی و دۆستایەتی هەردوو وڵات،باڵوێزی ئەندونیسیا دڵخۆشی خۆی دەربری بەوەی عێراق ئەمن و ئاسایشی بۆ گەراوەتەوە و راشیگەیاند وڵاتەکەیان ئامادەیە بۆ یارمەتی دانی عێراق لەهەمو رووێکەوە بەتایبەت لەم قۆناغە تازەیەدا کە سەرەتای بونیادناوەی تازەیە لەعێراق.


شوان عه‌زیز

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.