به‌ر له ئاگر من ئاگردانم بینیوه
پێش بلێسه داگیرساوم
پێش خۆره‌تاو
ئاشنای رووناكی بوویمه
پێش گوڵه‌گه‌نم
ده‌ستم له‌مل كێڵگه دووره‌كان كردووه
چراچرا داییساوم
به‌رله به‌هار گیا له ناخم شین بووه
به‌رله به‌فربه‌سه‌ر لووتكه‌كان باریوم
وشه‌م له‌زه‌وی چاندووه
په‌ییم به نهێنی ئه‌وینی تۆ بردووه
باخچه‌ی گومانم
پر له گوڵی یه‌قین كردووه
به‌ر له‌وه‌ی سروشت
چرۆی زه‌وی بڕسكێنێ
ده‌می شیعرم كردۆته‌وه
تا نیازی بوون بدركێنێ
پێش ده‌ریا له شه‌پۆلم داوه
به‌ر له‌وه‌ی ڕه‌شه‌با هه‌ڵكا
گۆڕم بۆ وه‌رین لێداوه
ن/ كه‌ریم ده‌شتی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.