Erbil 7°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 05:41

به‌شیر حه‌داد : سه‌ردانى هه‌له‌بجه‌ به‌ئه‌رک ده‌زانم داواکارییه‌کانیان ده‌گه‌یه‌نم به‌په‌رله‌مانى عێراق

له خزمەتیان دا دەبین
کوردستان TV
100%


جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌ێنێت،هەڵەبجه و هەڵەبجەییەكان له ناو دڵمانن داواكارییەكانیان فەرمانه بۆمان له سەر سەر و سەرچاو دایدەنیین.

هاوڵاتییه‌كی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ په‌یامێك ئاڕاسته‌ی د.به‌شیر حه‌داد،جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌كات و ده‌ڵێت"بەرێزم د.بەشیر تکایە وەک نوێنەری پەرلەمان و جێگری سه‌رۆكی پەرلەمانی عێراق سەردانی هەڵەبجە بکەن و بریارێک بۆ ئاوەدان کردنەوەی هەڵەبجە بده‌ن تەنها بەدروست کردنی یەک پرد گەورەترین خزمەتە بەم شارە ده‌كه‌ن".

له‌لای خۆشییه‌وه‌ د.به‌شیر حه‌داد،جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق وه‌ڵامی ئه‌و هاوڵاتیه‌ ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت"هەڵەبجه و هەڵەبجەییەكان له ناو دڵمانن داواكارییەكانیان فەرمانه بۆمان له سەر سەر و سەرچاو دایدەنیین، خزمەت كردنی ئەم پارێزگایه به ئەركیكی پیرۆز دەزانم، بەم زوانەش سه‌ردانیان ده‌كه‌م و له خزمەتیان دا دەبین".


شوان عه‌زیز
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.