هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق نزیکن لە گەیشتن بەڕێککەوتن لەبارەی هەناردەکردنی نەوتی کەرکووك، به‌هۆی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر نەوتی کەرکووک بە تانکەر ده‌گوازرایه‌وه بۆ ئێران، ئێستا به‌هۆی سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران، بردنی نه‌وتی كه‌ركووك به تانكه‌ری قه‌ده‌غه‌كرا.
رۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز، لەزاری چەند سەرچاوەیەك بڵاویکردووەتەوە هەولێر و بەغدا گفتوگۆی فراوانیان لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کەرکووك لە رێگەی بۆڕی نەوتی کوردستان - جیهان دەستپێکردووە.
ڕۆژنامەکە لەزاری سێ سەرچاوەی عێراقیەوە بڵاویکردۆتەوە کە لە ساڵی ڕابردووەوە گفتوگۆکان سەبارەت بە پرسی نەوتی ناوچەکێشەلەسەرەکان دەستیپێکردووە، بەڵام لەم چەند ھەفتەیەی دواییدا گفتوگۆی چڕتر ئەنجامدراون و پێشبینیش دەکرێت ھەر لەم مانگەدا بگەنە ڕێککەوتنێک.
هه‌ر له راپۆرتی رۆژنامەکە هاتووه: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی نەوتی ئێرانی لە بازاڕەکاندا، فشاری خستووەتە سەر بەغدا بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ هەولێر و هەناردەکردنی 200 بۆ 400 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لەڕێگەی بۆڕی کوردستانەوە کە 70%ـی لەلایەن کۆمپانیای رووسنەفتەوە خاوەنداریەتی دەکرێت.
به‌هۆی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر نەوتی کەرکووک بە تانکەر ده‌گوازرایه‌وه بۆ ئێران، ئێستا به‌هۆی سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران، بردنی نه‌وتی كه‌ركووك به تانكه‌ری قه‌ده‌غه‌كراو، بۆریی نەوتی کوردستان تاکە دەروازەی هەناردەی نەوتی کەرکووکه بۆ جیهان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.